Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 09:58

دەروازە سەرەكییەكانی ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا داخران

کوردستان TV
100%

هێزە ئەمنییەكان دەروازە سەرەكییەكانی ناوچەی سەوز-یان لە ناوەڕاستی بەغدا بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا بە بەتەواوەتی داخست.
میدیای عێراق بڵاویانكردۆتەوە، هێزە ئەمنییەكان دەروازەكانی چوونە ژوورەوەی ناوچەی سەوز-یان لە لای شەقامی فڕۆكەخانە و شەقامی زەیتون و سەرجەم دەروازەكانی دیكەی چوونە ژوورەوە داخستووە.
بەگوێرەی میدیای عێراق ،پێدەچێت داخستنی ناوچەی سەوز بەهۆی ئەو نمایشە بووبێت كە بریارە لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا لە گۆڕەپانی ئاهەنگگێڕان لە ناوەڕاستی ناوچەی سەوز بە بۆنەی 103 ساڵەی ڕۆژی سوپای عێراقەوە ئەنجام بدرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.