Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:35

ئه‌مریكا: ئه‌بو ته‌قوا سەرکردەی حەشدی شەعبی بە "مەترسی" دەبینرا بۆیه‌ لە هێرشێکی ئاسمانییدا کوژرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، بڵاویکردەوە لەبەرئەوەی موشتاق تاڵب سەعیدی ناسراو بە (ئەبو تەقوا) کە یەکێکە لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی نوجەبا-ی هێزی میلیشیای شیعی سەربە حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران بە مەترسی بینیوە، لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژراوە.

گوتەبێژی پنتاگۆن، عەمید پاتریک ڕایدەر لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا باسی لەوە کرد ئەبو تەقوا بەشێوەیەکی چالاک پلانی هێرشەکانی سەر سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکە بەڕێوەدەبرد.

ڕایدەر ئاماژەی بەوە کرد کە موشتاق تاڵب سەعیدی بە مەترسی بینراوە بۆ سەر ئاسایشی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا، لەو هێرشە ئاسمانییەی ئەمریکاشدا یەکێک لە جێگرانیشی کوژراوە.

پاتریک ڕایدەر ڕوونکردنەوەی نەدا لە بارەی وردەکاری هێرشەکە و ئاگادارکردنەوە یان نەکردنەوەی حکوومەتی عێراق لە پێش هێرشەکە و، ڕایگەیاند: هەردەم مافی بەرگری کردن لە خۆمان دەپارێزین و ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ پاراستنی کارمەندانمان.

دوێنێ پێنجشەممە، بارەگای لۆجستنی لیوای 12 ی بزووتنەوەی نوجەبا سەربە حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی بەغدا، بۆردومان کرا و بەھۆیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدا لە حەشدی شەعبی، موشتاق تاڵب سەعیدی ناسراو بە (ئەبو تەقوا) و لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژران، ھەروەھا پێنج چەکداری دیکەش برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.