Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:34

فڕۆكه‌كانی F16ی عێراق چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری كه‌ركووكیان بۆردومان كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه‌ به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی داعش، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك بۆردومان كرا.

فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاوی كرده‌وه‌: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری به‌ بوونی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی وادی شای له‌ سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك، فڕۆكه‌كانی F16ی سوپای عێراق بۆردومانی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان كرد.

بڵاویشی كرده‌وه‌: بۆردومانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ورد ئه‌نجامدران و ئامانجه‌كان پێكران و مۆڵگه‌كان له‌ناوبران.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.