لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا نەعمان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەولێر بۆ گەشتوگوزاری، بە كوردستان تیڤی ڕایگەیاند: بەهۆی سەختی برینەكانی هەندێك لەو كەسانەی كە لەناو پاسەكەدا بوون 2 كەسی تر گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها گوتی: شۆفێری پاسەكە و هاوكارەكەی لەگەڵ 3 كەسی دیكەی ناو پاسەكەدا گیانیان لەدەستداوە.
گوتیشی:بەمەش كۆی گشتی ئەو كەسانەی لەرووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە، بۆ 5 كەس بەرزبووەتەوەو ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە 23 كەس.
شایانی باسە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگای قامیشلۆ –حەسەكە پاسێكی گواستنەوەی سەرنشینانی كۆمپانیایەك بەناوی هەولێر لەگەڵ بارهەڵگرێكدا پێكیاندادا.
سەرەتا بڵاوكرایەوە كە لە رووداوەكەدا 3 كەس گیانیان لەدەستداوەو 20 كەسی دیكەش برینداربوونە،بەڵام دواتر ژمارەی قوربانیان بەرزبووەوە.
نوێكراوەتەوە
ژمارەی قوربانیانی رووداوەكەی سەر رێگای قامیشلۆ – حەسەكە بەرزبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.