Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 03:40

جارێكی تر به‌ درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان، هێرشه‌كه‌ به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تا ئێستاش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زانیارییان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ و ئه‌گه‌ری بوونی زیانی گیانی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌رده‌وام هێرشی درۆنی ده‌كرێته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌و ناوچانه‌ش له‌ سنووره‌كانی عێراقه‌وه‌ نزیكن، هه‌ر بۆیه‌ گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی و چه‌كداره‌ نایاساییه‌كانی نزیك له‌ ئێران به‌م هێرشانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.