Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 21:23

هۆشداری له‌ به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی ڤیتامین D بۆ منداڵان ده‌درێت

کوردستان TV
100%


پزیشكێكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان هۆشداری له‌ به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی ڤیتامین D بۆ منداڵان ده‌دات.

‎د.پەروین محه‌مه‌د ره‌سوڵ، پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان، هۆشداری له‌ به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی  ڤیتامین D بۆ منداڵان ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت، زۆر جار تێبینی ئەوە دەکرێت کە قەترەی ڤایتامین D بە بڕێکی هەڵە بەکاردێت بەبڕێکی زیاتر لەپێویست یان زۆر کەمتر لەبڕی پێویست،هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بەهەڵە پێی گوتراوە یان بە هەڵە تێگەیشتووە ،لەبەر ئەوەی قەترەی ڤیتامین D بەدەیان جۆری هەیە لەدەرمانخانەکان کەپێکهاتەکەی هەمان شتە تەنها کۆمپانیاکانیان جیاوازە .
ده‌شڵێت، گرنگە بزانن کە بڕی پێویست لە ڤیتامین D بۆ منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ 400 یەکەیە ( IU 400 ) وە بۆ منداڵی گەورەتر لەیەک ساڵ 600 یەکەیە (600 IU)،
بەڵام ئەگەر منداڵەکە ڤیتامین D زۆر کەم بوو لەبەر هەر هۆکارێک یان نەخۆشییەک ئەوە بڕەکەی و ماوەی پێدانی جیاوازە و  پزیشکەکەی بۆی دیاری دەکات.
د.پەروین محه‌مه‌د ره‌سوڵ، پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان راشی ده‌گه‌ێنێـت، مەبەستم لەم نوسینە ئەوەیە بۆ نمونە هەر ئەو400 یەکەیەی باسم کرد لە هەندێک جۆر  قەترە دەکات 20 دڵۆپ، لە هەندێکی دیكه‌یان 10 دڵۆپ یان 4 دڵۆپ، یاخود تەنها یەک دڵۆپە بەگوێرەی ئەو جۆرەی کە کڕیوتە دەگۆڕێت، بۆیە گرنگە ئەو بڕەی نوسراوە بۆ منداڵەکەت دەکاتە چەند دڵۆپ لای پزیشکەکەی یان پزیشکی دەرمانسازی دەرمانخانەکە بە تەواوی دڵنیا بکەیتەوە.

ژێده‌ر-ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.