Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 23:22

پسپۆرێكی خۆراكی: بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان توو بخۆن

کوردستان TV
100%

نەخۆشییەكانی دڵ و سوڕی خوێن یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی مردن لە سەرانسەری جیهاندا، بۆیە پێویستە بزانرێت چۆن ڕێگری لە مەترسییەكانی ئەو جۆرە حاڵەتانە بكرێت.
لەوانەیە كەسێك لە ڕووی بۆماوەییەوە زیاتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ بێت، بەڵام ئەمە دەكرێت پەیوەست بێت بە هۆكارەكانی شێوازی ژیانیشەوە، هەبوونی بەرزی كۆلیسترۆڵ و بەرزی پەستانی خوێن، جگە لە قەڵەوی و جگەرەكێشان، هۆكاری سەرەكین كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات، بەڵام سەیركردنی ئەوەی كە دەیخۆیت ڕەنگە ڕێگەیەكی بەسوود بێت بۆ یارمەتیدانی پاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ.
ئەمەش بریتییە لە خواردنی بڕێكی زۆری میوە، سەوزە، كاربۆهیدرات، چەوری تەندروست، وەك زەیتی زەیتون و پرۆتین و بەرهەمە شیرەمەنییەكان، لە هەمان كاتدا كەمكردنەوەی خواردنی چەوری تێر و خوێ و شەكر و كحول.
لەوبارەیەوە كێری بیسۆن، پسپۆڕی خۆراكی تۆماركراو لەدەزگای پرێپ كیتشن، پێشنیاری زیادكردنی خواردنی توو دەكات بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان.
بیسۆن ڕوونی دەكاتەوە كە توو، وەكو بلوبێری، تووی ڕەش، تووی ئالاكای، تووی كێوی، تووی گۆجی، لە باشترین میوەكانن بۆ خواردن و دەتوانیت بیانخۆیت ئەگەر بەدوای پشتگیریكردنی تەندروستی دڵدا دەگەڕێیت. یان دەتوانیت تووی بەستوو، وشككراوە یان تووی قتووبەند  بەكاربهێنیت، بەڵام ئەوانە هەڵبژێرە كە شەكری زیادكراویان تێدا نییە.
هەروەها بیسۆن دەڵێت: توو ڕێژەیەكی بەرزی دژە ئۆكسانی تێدایە كە پێی دەوترێت ئەنتۆسیانین، ئەم ڕەنگانە كە ڕەنگی زیندوویان بە سەوزە و میوەی سوور و شین و وەنەوشەیی دەبەخشن، دەركەوتووە هەوكردن كەمدەكاتەوە، كۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت ، هەروەها بەرەنگاری كاریگەرییەكانی فشاری زیانبەخش بۆ ئۆكسجین دەبێتەوە.
بیسۆن ئاماژە بە توێژینەوەیەك دەكات كە لە ساڵی 2021 ئەنجامدراوەو لە گۆڤاری Frontiers in Nutrition بڵاوكراوەتەوە، كە پشتڕاستیكردووەتەوە كە خواردنی تووی دەوڵەمەند بە ئەنتۆسیانین دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان.
هەروەها بیسۆن هۆشداری لە هەندێك نیشانەی نەخۆشییەكانی دڵ دا و دەڵێت: نیشانەكانی نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن بریتین لە سەرگێژخواردن و هەناسە تەنگی و ئازاری سنگ، بەڵام دەكرێت ڕێژەیەكی زۆر بەرفراوان نیشانە هەبێت، یان تەنانەت هیچ نیشانەیەكیش بەهیچ شێوەیەك دەرنەكەوێت.


 


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.