Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 21:35

له‌ رۆژانی پشووی سه‌ری ساڵ ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان چۆن ده‌بێت؟

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شێوازی ده‌وامكردنی نه‌خۆشخانه‌ و داموده‌زگه‌‌ ته‌ندروستییه‌كانی له‌ رۆژانی پشووی سه‌ری ساڵ خسته‌ڕوو كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌وامكردنیان به‌شێوه‌ی ئێشكگر ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییان و دامودەزگاکانی تەندروستییه‌كان ئاگادار دەکەینەوە کەوا ڕۆژانی پشووی فەرمی هەمان ڕۆژانی پشووی ڕاگەیاندراوە کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوە.

ڕاشیگه‌یاند: نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکان راسپێردراون کە دەوامی ئێشکگری ئه‌نجام بده‌ن بۆ کارئاسانی هاووڵاتییان و بەرژەوەندی گشتی بەپێ ی ئەم رینماییانەی خوارەوە:-

1-  فریاکەوتنەکان (24) کاتژمێر کراوە دەبن بەشێوەی ئێشکگری.

2-  دەوامی نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.

3-  نۆرینگە دەرەکییەکان کراوە دەبن لە ڕۆژانی پشوو.

4-  ڕاوێژکارییە (24) کاتژمێرییەکان کراوە دەبن بەپێی خشتەی دەوامکردنیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دیاری دەکرێت.

5-  سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە بەردەوام دەبێت بەشێوەی ئێشکگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دیاری دەکرێت.

6-  تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی (24) کاتژمێری وە بەهۆی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنرێت بۆ شوێنە گشتییەکانی پێویست و گەشتیارییەکان.

7-  لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان.

8-  تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازرەوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان.

9-  پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوەرەکان لە کەمپەکان بەردەوم دەبێت.

10-  پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری لە ڕۆژانی پشوودا.

11-  هێلەکانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەرپرس و وەرگری بەشەکان کراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندییەکان دەدرێنەوە لە ڕۆژانی پشوو.

12-  لێژنەکانی بەدواداچوون لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکان و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەکان.

13-  بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

14-  هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنیا لە ڕێگه‌ی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.

15-  ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (24) کاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (8) ی بەیانی تاکوو (8) بەیانی رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.

16-  ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.

17-  ئامادەباشی بۆ ئەمبوڵانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.

18-  بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.

19-  سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.