مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەركەوتنی نۆیەمین كۆنگرەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بڵاوكردەوەو ئەمەش دەقەكەیەتی ..
بەڕێز زیبا تەها سكرتێری یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان
بەبۆنەی سەركەوتنی نۆیەمین كۆنگرەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان و بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی كۆنگرە و هەڵبژاردنتان بە سكرتێر و ستافی مەكتەبی سكرتاریەتی ئەو ڕێكخراوە تێكۆشەرە، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان لە ئەركی نوێدا بۆ دەخوازین.
ئومێدەوارین پڕۆگرام و بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەكەتان هاندەری زیاتری یەكێتیی ئافرەتان بێت لە بەرگریكردن لە ماف و داوا ڕەواكانی ئافرەتانی كوردستان و هێنانەدی خواست و ویستەكانیان، هەروەها پاراستنی بەها باڵاكان و برەودان بە هەستی نیشتیمان پەروەری و هۆشیاری نەتەوەیی و پێگەیاندنی نەوەیەكی بەرپرس و دڵسۆز بۆ خاك و نەتەوە لە ئەركە لە پێشینەكانتان بێت.
دووبارە سەركەوتنی كۆنگرە لە ئێوەی تێكۆشەر و كادر و ئەندامانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و سەرجەم ئافرەتانی كوردستان پیرۆز دەكەین و، وەكو هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ڕێكخراوەكەتان دووپات دەكەینەوە و ئومێد دەكەین نموونە و پێشەنگ بن لە خزمەتكردنی ئافرەتانی كوردستان و، هەر سەركەوتووبن.
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
23ـی كانوونی یەكەمی 2023
مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ یەكێتی ئافرەتانی كوردستان : ئومێد دەكەین نموونە و پێشەنگ بن لە خزمەتكردنی ئافرەتان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.