Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 17:19

ئاگاداری ئەو چوار هەڵەیە بە كە لە كاتی پێوانەكردنی ئاستی پەستانی خوێن ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%

دكتۆر ئەلێكساندەر میاسنیكۆڤ ،پسپۆڕی ڕووسی ئاشكرای دەكات كە ئەم هەڵە باوانە بریتین لە 4 هەڵەی بنەڕەتی كە دەبێت لە كاتی پێوانەكردندا لەبەرچاو بگیرێن.
ئامێری پێوانی پەستانی خوێن لە زۆربەی ماڵەكانماندا باوە بەتایبەت لەو ماڵانەی كە بەساڵاچووان تێیدا دەژین. ئەم ئامێرانە چەندین جۆری هەیە، چ مۆدێرن و چ تەقلیدی. بەڵام ڕەنگە وردی پێوانەكردنی پەستانی خوێن كەمتر پەیوەندی بە جۆری ئامێرەكەوە هەبێت وەك لە شێوازی پێوانەكردنەكە.
ئەو پسپۆڕە ڕووسییە ئەو هەڵانەی ئاشكرا كرد كە ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان دەپێون .
بەپێی ئەوەی كە میدیاكانی ڕووسیا بڵاویان كردووەتەوە، ئەم هەڵە باوانە 4 هەڵەی بنەڕەتی لەخۆدەگرن كە دەبێت لە كاتی پێوانەكردندا لەبەرچاو بگیرێن:
1- ئەو پسپۆڕە ڕووسییە ئاماژە بەوە دەكات، پێش پێوانەكردنی ئاستی پەستانی خوێن، پێویستە بۆ ماوەی پێنج خولەك بە بێدەنگی دابنیشیت، لەو ماوەیەدا پێویستە بیر لە شتێكی باش و بەسوود بكەیتەوە.
2- قاوە و چا نەخواردنەوە
هەروەها دكتۆر میاسنیكۆڤ ،پێش پێوانەكردنی ئاستی پەستانی خوێن پێشنیاری خواردنەوەی چای سەوز و قاوە ناكات، چونكە كاریگەرییان لەسەر ئەنجامەكە هەیە.
3- گەدە و میزەڵدان
ئەو پسپۆڕە ڕووسییە ئامۆژگاری ئەوە دەكات كە پەستانی خوێن لەكاتی بەتاڵی میزڵدان و دوای ماوەیەك لە ژەمەكانی نان خواردن بپێورێت.
4- پێگەی گونجاو
دكتۆر میاسنیكۆڤ ئاماژە بە پێویستی پێوانەكردنی ئاستی پەستانی خوێن لە دۆخێكی گونجاودا دەكات، بۆ نموونە باشترە لەكاتێكدا بپێورێت كە كەسەكە بە هێمنی لەسەر كورسیەك دانیشتووە و پشتی بە پشتی پشتی بە كورسییەكە داداوەو قاچەكانی درێژكردۆتەوە. چونكە ئەگەر قاچەكان لێك بئاڵێنێ ، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پێوەرەكانی پەستانی خوێن .
هەروەها بە وتەی ناوبراو پێویستە پێیەكان لەسەر زەوی بن و ئەو قۆڵەی كە ئامێرەكە لەسەری دانراوە لەسەر مێزێك بێت كە هەمان بەرزی دڵ بێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.