Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 23:00

جگەرەكێشان دەبێتە هۆی پیربوونی پێشوەختەی مێشك 

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەك كە لەلایەن توێژەرانی زانكۆی واشنتۆن سكوڵی پزیشكییەوە ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كەجگەرەكێشان دەبێتە هۆی بچووكبوونەوەی قەبارەی مێشك.
ئەنجامەكان باس لەوە دەكەن كە وازهێنان لە جگەرەكێشان دەتوانێت ڕێگری بكات لە لەدەستدانی زیاتری شانەكانی مێشك، بەڵام وازهێنان لە جگەرەكێشان مێشك ناگەڕێنێتەوە بۆ قەبارەی سەرەتایی خۆی.
توێژەران ڕوونیان كردەوە كە مێشكی مرۆڤ بەشێوەیەكی سروشتی لەگەڵ تەمەندا قەبارەی لەدەست دەدات، بەڵام جگەرەكێشان بەشێوەیەكی كاریگەر دەبێتە هۆی پیربوونی پێشوەختەی مێشك .
لۆرا ج. توێژەری سەرەكی توێژینەوەكە دەڵێت: تا ئەم دواییانە زاناكان كاریگەرییەكانی جگەرەكێشانیان لەسەر مێشك پشتگوێ دەخست، بەشێكی لەبەر ئەوە بووە كە سەرنج لەسەر كاریگەرییە ترسناكەكانی جگەرەكێشان لەسەر سییەكان و دڵ بووە، نەك عەقڵ.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.