Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:35

ئەم پێنج خواردنەوەیە ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەنێو جەستەدا كەمدەكاتەوە

کوردستان TV
100%

كۆلیسترۆڵ پێكهاتەیەكی چەورییە كە پێویستە بۆ پرۆسەی جۆراوجۆری فیزیۆلۆژی لە جەستەدا. بەڵام چڕیی بەرزی كۆلیسترۆڵی LDL "خراپ" دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەكردنی نەخۆشییەكانی دڵ بە هۆی كەڵەكەبوونی لە نێو خوێنبەرەكاندا.
بەپێی ئەوەی لەلایەن WIO News بڵاوكراوەتەوە، چەند خواردنەوەیەك هەن كە بە شێوەیەكی كاریگەر یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی "خراپ" دەدەن ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێت، لەوانە:
1- گووشراوی تەماتە..
ئاوی تەماتە پڕە لە ڕیشاڵ و نیاسین و لایكۆپین و ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە ڕێكخستنی ئاستی كۆلیسترۆڵ لە جەستەدا.
2- ئاو لەگەڵ هەنگوین و سیر و مێخەك..
تێكەڵكردنی سێ مێخەك  و سیر لەگەڵ كەوچكێك هەنگوین لەناو كوپێك ئاوی شلەتێن و خواردنەوە بە سكی بەتاڵ لە بەیانیاندا كێشەی بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ كەمدەكاتەوە.
3- شیرو زەردەچەوە ..
خواردنەوەی تێكەڵەیەك لە زەردەچەوە و شیری گەرم، بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا، یارمەتی پاراستنی ئاستی كۆلیسترۆڵی گونجاو دەدات، و بەشدارە لە كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵی "خراپ" 
4- چای سەوز ..
بە خستنەڕووی چای سەوز لە ڕۆتینی خۆراكی ڕۆژانەتدا، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە دوو ئامانج، ئەوانیش كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن و بەرەوپێشبردنی دابەزاندنی كێش، چونكە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و دژە هەوكردن.

5- زەنجەفیل و ئاوی لیمۆ ..
خواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم لەگەڵ ئاوی لیمۆ و كەوچكێك ئاوی زەنجەفیل لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی ڕێكخستنی ئاستی كۆلیسترۆڵ لە لەشدا. 


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.