پزیشكێكی رووسی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ره‌نگه شۆردنی ده‌سته‌كان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام و زۆر ببێته هۆكاری دروستبوونی چه‌ندان نه‌خۆشی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد ته‌نیا له چه‌ند كاتێكی دیاریكراودا ده‌سته‌كانیان بشۆن.
دكتۆر دینیس پانی ده‌ڵێت: زیاده‌ڕۆیی له شۆردنی ده‌سته‌كاندا ده‌بێته هۆی ته‌نكبوونه‌وه‌ی چینه چه‌ورییه‌كانی پارێزه‌ری پێست و له‌ناوبردنی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كان و دروستبوونی ئه‌كزیما و هه‌وكردنی پێست و نه‌خۆشییه‌كانی تری پێست.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: شۆردنی به‌رده‌وامی ده‌ست و جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رگریی جه‌سته و پێست لاواز ده‌كات و ره‌نگه ببێته هۆكاری دروستبوونی هه‌ستیاری پێست به‌تایبه‌ت له منداڵاندا.
پزیشكه ڕووسییه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت له كاتی شۆردنی ده‌ست و جه‌سته‌دا په‌یڕه‌وی ڕێنماییه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربن له نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و هه‌رس و نه‌خۆشییه‌كانی پێست، واته ده‌بێت هاوسه‌نگی بكرێت له‌نێوان ڕێوشوێنه‌كانی سه‌لامه‌تی و پاكوخاوێنیدا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیاده‌ڕۆیی تێدا نه‌كرێت.
دكتۆر دینیس داواشی له هاووڵاتییان كرد كه رۆژانه چه‌ند جارێكی دیاریكراو ده‌سته‌كانیان بشۆن به‌تایبه‌ت پێش نانخواردن و دوای چوونه توالێت و گه‌ڕانه‌وه‌یان له شوێنه گشتییه‌كان یاخود به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه ماوه‌ی شۆردنی ده‌سته‌كان به‌لایه‌نی كه‌م له 20 چركه كه‌متر نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.