Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:19

سامان هیدایەت دوای 8 ساڵ ژیان لە غوربەت ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە كوردستان

کوردستان TV
100%

پەیكەرسازی ناسراوی كورد "سامان هیدایەت" دوای 8 ساڵ لە غوربەت و نیشتەجێبوون لە وڵاتی ئەڵمانیا و بە چەند پڕۆژەیەكی هونەرییەوە ئەمڕۆ شەممە، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە دەگاتەوە پایتەختی كوردستان و بە دیداری هونەرمەندان شاد دەبێتەوە.
سامان هیدایەت جیاواز لەو پەیكەرانەی بۆ كەسایەتییە ڕۆشنبیری و هونەرییەكانی وەك زەكەریا و چەندین كەسایەتی دیكە دروستی كردووە، لە ئەڵمانیا لە ڕێگەی قوتابخانەی هونەرەوە چەند پەیكەرێكی بۆ بتهۆفن و كەسایەتی نێودارەكانی ئەو وڵاتە بە ئامادەبوونی پارێزگار شارەكە دروستكردووە.
جگە لەمانەش پەیكەری ئازادی لە وڵاتی ئەڵمانیا دروستكرد، كە بوو بە جێگەی سەرنجی پارێزگاری مونهایم و كۆڵن، كە شێوەكار و پەیكەرسازێكی كورد لە كەمپی ئاوارەنشینەكانەوە دەتوانێت ژیان لە تەنگ و تاڵی غوربەتدا بكات بە مەڵبەندی هونەر و ڕۆشنبیری و جیهان لە پەیـكەر و كارە سیرامیكیەكانی كۆبكاتەوە، كە ئەمەش حاڵەتێكی دەگمەن بوو لە نێو كەمپەكانی ئەو وڵاتەدا.

کولتوور و هونه‌ر شێوه‌کاری هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.