Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 11:54

له‌ باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مریكا مینیسۆتا تیمبرۆلز و ڤینێس سەنز سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لەچوارچێوەی یاریەكانی خولی باسكەی پیشگەرانی ئەمەریكا ناسراو بەئێن بێ ئەی، تیپی باسكەی مینیسۆتا تیمبرۆلز بەئەنجامی سەد و شەش خاڵ بەرامبەر بەنەوەد خاڵ سەركەوتنی بەسەر تیپی باسكەی میامی هیت تۆماركرد.
لەسەرەتای یاریەكە یاریزانانی هەردوولا بەهێزەوە دەستیان بەیاریكرد، دواجار نیوەی یەكەم مینیسۆتا بەئەنجامی پەنجاو پێنج خاڵ بەرامبەر بە پەنجاو سێ خاڵ لەپێشەوەبوو.
 تیپی باسكەی مینیسۆتا بەهەوڵ و تواناكانی ناز رید توانی رۆلێكی گرنگ ببینێت بۆ بردنەوەی یاریەكە كاتێ هاتە ناویاریگاو لەماوەی بیست خولەك بیست و هەشت خاڵی بۆ تیپەكەی تۆماركرد.
 بەم جۆرە یاریەكە بەئەنجامی سەدو شەش خاڵ بەرامبەر بەنەوەد خاڵ بەسەركەوتنی تیپی باسكەی مینیسۆتا تەواو بوو، جێی ئاماژەیە تایلۆر هێرۆ بەتەنیا بیستو دوو خاڵی بۆ میامی هیت تۆماركرد.  

هەر لەركابەرییەكانی خولی باسكەی پیشگەرانی ئەمەریكا، تیپی باسكەی ڤینێس سەنز بەئەنجامی سەد و بیست و شەش خاڵ بەرامبەر بەسەد و چوار خاڵ لە تیپی باسكەی یۆتا جازی بردەوە.
 لەسەرەتای یاریەكە هەردوو تیپ بەگەرم و گوری دەستیان بەركابەری كرد، نیوەی یەكەم ڤینێس سەنز بەئەنجامی شەست و شەش خاڵ بەرامبەر بەپەنجا خاڵ لەپێشەوەبوو، لەنیوەی دووەم یاریزانانی ڤینێكس سەنز بەردەوامبوون لەسەر ئاست بەرزی خۆیان و كۆنترۆلی یاریەكەیان كردبوو، دواجار ڤینێس سەنز توانی بەئەنجامی سەدو بیست و شەش خاڵ بەرامبەر بەسەدو و خاڵ یاریەكە ببەنەوە.  
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.