Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 15:09

كۆ به‌رهه‌می شیعریی (نه‌ژاد عزیز سورمێ) چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

كۆبه‌رهه‌می شیعریی شاعیر و نووسه‌ر (نه‌ژاد عزیز سورمێ) له‌ ژێر ناوی (به‌و ڕێـیانه‌دا تێپه‌ڕیم) چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
له‌م دیوانه‌شیعرییه‌دا چه‌ندین شیعری سه‌رده‌می جیاواز له‌ خۆده‌گرێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی ساڵی 1975 تاوه‌كو ساڵی 2022 چه‌ندین وێنه‌ی شیعری شاعیر بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.
شاعیر، له‌ جیاتی نووسینی پێشه‌كی بۆ كۆبه‌رهه‌مه‌كه‌ی، به‌ شیعرێك له‌باره‌ی گه‌وره‌یی شیعر ده‌ست پێده‌كات، له‌م شیعره‌دا، كه‌ كلیلی چوونه‌ نێو كۆبه‌رهه‌مه‌كه‌یه‌، شكۆ و پێگه‌ی شیعر لای شاعیر به‌ده‌رده‌خات:
ئه‌ی شیعر..!
ئه‌ی دادڕه‌سی زه‌مانی به‌دنیهادی؛
زه‌مانی ژه‌هر
زه‌مانی دژواری و
هه‌موو زه‌مانه‌كان..
ئه‌ی شیعر..!
ئه‌ی سیله‌ی‌ هه‌موو ڕووگه‌كان..!
ئه‌وه‌تا ده‌مبینی ڕوو له‌ تۆ ده‌كه‌م
هه‌موو كۆشك و باڵه‌خانه‌ به‌رزه‌كان
به‌ چوارداخێكی تۆ ناده‌م..
ئه‌ی شیعر.. سیله‌ی هه‌موو ڕووگه‌كان!
من له‌ ڕۆژێكی ڕه‌شانگی گوڕه‌ی هاوین له‌دایك بووم
تۆ نه‌بای،
له‌ چزووی غه‌مزیه‌كدا ده‌مردم..
ئه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ڵوه‌دا !
سیله‌ی ڕووگه‌ و په‌رستگاكان
دادڕه‌سی زه‌مانی به‌دنیهادی..
ئه‌ی شیعر… !
شایانی باسه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌له‌لایه‌ن ده‌زگای (فام) بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ كه‌ (688) لاپه‌ڕه‌ له‌ خۆده‌گرێت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.