Erbil 20°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:12

ساماڵ ئیسماعیل: باوكم پاڵپشتی سەرەكییم بوو بۆ ئەوەی بچمە پەیمانگای هونەرە جوانەكان 

کوردستان TV
100%

لەسەرەتایی ساڵاكانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو  وەكو كچێك ، بوێرانە دەچێتە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی موسڵ بۆ ئەوەی پەرە بە بەهرە هونەرییەكەی خۆی بدات ،دوایی تەواوكردنی پەیمانگا دەگەرێتەوە هەولێر بۆ ماوەی(36) ساڵ لە چالاكی قوتابخانەكان خزمەت بە هونەر دەكات ئەو خاتوو(ساماڵ ئیسماعیل حەیدەر)-ە بەشداری و سەرپەرشتی چەندین خوولی هونەری كردووە زەردەخەنەی سەرلێوەكانی وای لە هاوپیشەكانی كردووە بەبەردەوامی باوەشی رێز وخۆشەویستی بۆ بكەنەوە.. ئێمە لە كاتی بەرێوە چوونی مەراسیمی خانەنشین بوونی لە چالاكی قوتابخانەكانی پەروەدەی ناوەندی هەولێر، ئامادەبووین  ئەم هەڤپەیڤینەی لەگەڵیدا سازدا.  
* ئەگەر بكرێت باس لە ژیانی هونەری خۆتان  بۆ خوێنەرانمان بكەن.
- من (ساماڵ ئیسماعیل حەیدەر) لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لەدایك بووە،لە ساڵی 1980 چوومەپەیمانگای هونەرە جوانەكانی موسڵ لە بەشی خەت و زەخرەفە وەرگیرام، باوكم پاڵپشتی سەرەكییم بوو بۆ ئەوەی بچمە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی موسڵ  زۆر هانی دەدام، كاتێ چوومە پەیمانگا زۆر دڵ خۆش بووم ، كە شەش ئافرەتی شاری هەولێر لەگەڵ من لەپەیمانگا وەرگیرابوون،بەجۆرێك زۆر هاوكار بوون،تائێستاش پەیوەندمان لەگەڵ یەك بەردەوامە لە پەیمانگا،بەشداری سەرجەم پیشانگاكانم دەكرد،پاشان  كەپەیمانگام تەواوكرد لە شاری هەولێر بەشداری چەندین پیشانگای تایبەت و هاوبەشم كرد، یەكەم دامەزراندن لە شارۆچكەی (هەریر) بوو لە ساڵی 1986 پاشان لە ساڵی 1987 لە رێگەی مامۆستا ی هونەرمەند(حوسێن  عەبدوڵا ) گواسترامەوە چالاكی قوتابخانەكانی هەولێر هونەرمەند حوسێن عەبدوڵا هەموو بەشەكانی پێناساندم زۆر هاوكارم بوو. لەوێش بەشداری سەرجەم پیشانگا و خوولەكانم كردووە تا ئەو كاتەی وەكو سەرپەرشتیاری هونەری خانەنشین  بووم.
 * ئایا حەزوو ئارەزووی خۆت بوو كەچوویتەپەیمانگەی هونەرە جوانەكانی موسڵ؟ 
 - بێگومان حەزوو ئارەزووی خۆم بوو ، كاتێ چوومەپەیمانگا چونكە پەیمانگای هونەرە جوانەكان وەكو پەیمانگاكانی تر نییە ئەو كەسەی دەچێتە ئەوپەیمانگایە، دەبێت حەزوو ئارەزووی هەبێت لە هەمان كاتدا دەبێت خاوەن بەهرە بێت، بۆ بتوانێت هەموو قۆناغەكانی خوێندن بەسەركەوتوویی تەواو بكات.
 *كێ هاوكار و پاڵپشت بوو كاتێ چوویتە پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی موسڵ؟ 
- بێگومان خێزانەكەم بە تایبەتی باوكم پاڵپشتم بوو كاتی چوومە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی موسڵ بە جۆرێك هەموولە سەرەتای وەرگیرانم لە پەیمانگا هەموو كارەكانی بۆ جێبەجێی كردم، بۆیە هەمیشە خۆم بەرقەرزاری باوكم دەزانم.
*لە بواری هونەری شێوەكار و هونەری خۆشنووسی زیاتر خۆت لە كامیان دەبینیتەوە؟
 - كاتێ لەبەشی شێوەكاری پەیمانگا وەرگیرام لە قۆناغی سێی بەشەكەچوومە لقی (خەت و زەخرفە) چونكە زیاتر خۆم لەم بەشە دەبینیەوە، هەر بۆیە لە دوای دەرچوونیشم لە پەیمانگا لەسەر ئەو رێچكەیە بەردەوام بوو.
* وەكو سەرپەرشتیاری هونەری لە چالاكی قوتابخانەكان، سەردانی قوتابخانەكانت دەكرد ئاستی قوتابخانەكان لەچالاكی هونەری چۆن دەبینت؟ 
-  قوتابخانەكان تارادەیەكی باشن ئاستیان زۆر باشە بەهرەی زۆر باش لە قوتابیانی كوڕان و كچان دا لەكاتی سەردانی كردنم بۆ قوتابخانە بەداخەوە چەند گرفتێك هەبوون وەكو نەبوونی مامۆستای پسپۆری وانەی پەروەدەی هونەر ،نەبوونی نیگارگا لەنێون قوتابخانەكان دا،ئەمانەش هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی سەرجەم قوتابییەكان بەشداری پیشانگاكان نەكەن.
*ئاستی هونەرمەندانی شێوەكاری لە كوردستان چۆن دەبینی؟
- ئەوەی راستی بێت ئاستی هونەرمەندانی شێوەكارانی كوردستان بەش بەحاڵی خۆم زۆر باش دەبینم، خاوەنی بەهرەی زۆر باش ئەوەی گرفتە كەمی بینەرە لە كاتی كردنەوەی پیشانگاكان هیوای تەمەن درێژی و پێشڤەچوون بۆ سەرجەم هونەرمەندان دەخوازم.
*ماوەیكی زۆر لە چالاكی قوتابخان وەكو مامۆستا و سەرپەرشتیاری هونەری دەوامت كردووە ئەگەر ئاوەڕێك لەبردووە بدەیتەوە چین بۆ ئەو مێژووە هەیە؟
- راستییەكەی من هەر لە ساڵی 1987 تاوەكو 2023 لەگەڵ چەندین بەرێوەربەری چالاكی قوتابخانەكان وەكو خێزانێك كارم كردووە وەكو (مامۆستا جەمال هیدایەت،مامۆستا ئیسماعیل سەعید،مامۆستا یەحیا مەرجان ، مامۆستا حەیدەر، مامۆستا ئیسماعیل ئەبوبكر ،مامۆستا فەرهەنگ غەفوور،مامۆستا شاهین نەجەمەدین ، مامۆستا كامەران حاجی ئەلیاس ، مامۆستا هۆشیار مەرجان ،مامۆستا كاوە عەبدوڵا)،هەروەها سوپاسی سەرجەم ئەو مامۆستایانە دەكەم كە لەماوەی (36) ساڵدا بەیەكەوە كارمان كردوە هەمیشە هاوكارو پاڵپشتم بوون بۆ ئەوەی هەمووان بەیەكەوە چالاكییە هونەرییەكان بەجوانترین شێوە جێبەجێ بكەین لێرەوە دەست خۆشی لەهەموویان دەكەم هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم. 
*هیچ پڕۆژەیەكی نوێی  هونەریت هەیە؟
- ئەوەی راستی بێت بەم زووانە هیچ پرۆژیەكی ئامادەكراوم نییە، بەڵام پەنا بەخوا لە داهاتوو ئەگەر پاڵپشتی بكرێن پڕۆژەمان دەبێت.
*كامە لە منداڵەكانت وەك تۆ رێچكەی هونەریان  گرتووە؟
- مناڵەكانم بەگشتی حەزوو ئارەزوویان هەیە بۆ هونەر بەتایبەتی( هانا)ی كچم  تارادەیەك لە بواری هونەری شێوەكاری دەست رەنگینە.
*ئێمە لە كۆتاییدا زۆر سوپاست دەكەین هیوای تەمەن درێژیت بۆ دەخوازین؟
-منیش زۆر سوپاستان دەكەم بۆ ئەو بەسەركردنەوەیە .
هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس

کولتوور و هونه‌ر شێوه‌کاری هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.