مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئهمڕۆ ههینی پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی بنهماڵه و كهسوكاری خوالێخۆشبوو ناجی ئهرگوشی كرد.
مهكتهبی سیاسی پارتی له پهیامه سهرهخۆشییهكهدا ڕایگهیاند "خوالێخۆشبوو هەڤاڵ ناجی ئەرگوشی وەک تێکۆشەرێکی دێرین و ماندوونەناسی پارتیمان لە بواری راگەیاندندا کادیرێکی بەتوانا و لێهاتوو بووه، ههروهها لە بواری نووسین و ئەدەبیاتدا خاوەنی چەندین وتار و بەرهەم و کتێبە".
ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامه سهرهخۆشییهكهی مهكتهبی سیاسی پارتییه بۆ بنهماڵهی ناجی ئهرگوشی:-
بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو ناجی ئەرگوشی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و خەباتکار هەڤاڵ (ناجی سەعید عەبدوڵڵا) ناسراو بە (ناجی ئەرگوشی) ئەندامی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی_مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و، سەرجەم هەڤاڵی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتیمان دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (ناجی ئەرگوشی) ساڵی(1946) لەدایک بووە، ساڵی (1955) لە ئەرگوش دەستی بە خوێندن کردووە، لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ئەندامی یەکێتی قوتابیان کوردستان بووە، ساڵی (1967) بۆتە پێشمەرگە لە ناوچەی بەرواری باڵا.
خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (ناجی ئەرگوشی) وەک تێکۆشەرێکی دێرین و ماندووونەناسی پارتیمان لە بواری راگەیاندندا کادیرێکی بەتوانا و لێهاتوو بووە و بۆتە بەرپرسی دەزگای ئینساتی مەرکەزی پارتیمان و بێژەری ئێزگەی دەنگی کوردستان بووە، لە بواری نووسین و ئەدەبیاتدا خاوەنی چەندین وتار و بەرهەم و کتێبە.
دووبارە بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتی خانەوادەکەتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە رۆحی پاکی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
27ی تشرینی یەکەمی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.