به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دایه‌وه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان ئاماده‌یه سه‌رجه‌م دیله مه‌ده‌نییه‌كان له غه‌ززه ئازاد بكات، به‌ڵام به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای ئیسڕائیل نه‌یانتوانیوه ئه‌م كاره بكه‌ن.
مووسا ئه‌بوو مه‌رزووق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماده‌یه سه‌رجه‌م دیله مه‌ده‌نییه‌كان ئازاد بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه بارودۆخی غززه ڕێگه به‌م كاره نادات ئه‌نجامی بده‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: بۆردومانێكی چڕ و به‌رده‌وام له‌سه‌ر غه‌ززه هه‌یه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا 250 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ڕووخاوه و هه‌زاران هاووڵاتیی مه‌ده‌نیش بوونه‌ته قوربانی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو كه له رۆژی یه‌كه‌م و ده‌ستپێكی ئاڵۆزییه‌كاندا ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئازادكردنی دیله مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ش سه‌ره‌تا پێویسته بارودۆخ ئاسایی بكرێته‌وه تا دیله‌كان به‌سه‌لامه‌تی بگه‌یه‌ننه شوێنه ئارامه‌كان، به‌ڵام ئیسڕائیل ئه‌م بانگه‌وازه مرۆڤایه‌تییه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه و به‌رده‌وام بووه له بۆردومانی ناوچه‌كان.
لای خۆشییه‌وه كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رۆژی پێنجشه‌می رابردوو ڕایگه‌یاندبوو: ژماره‌ی كوژراوانی دیله ئیسڕائیلییه‌كان كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی خۆیانه‌وه له غه‌ززه كوژراون نزیكه‌ی 50 كه‌سن.
ڕاشیگه‌یاندبوو كه له رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌ستپێكی ئۆپهڕاسیۆنهكاندا نزیكه‌ی 200 دیلی ئیسڕائیلی و بیانییان بردبووه غه‌ززه و ئێستا له‌ژێر ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستینن.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه دیله‌كان مێوانن له‌لایان و هه‌ركاتێك بارودۆخ گونجاو و ئاسایی بێته‌وه، ئاماده‌ن ئازادیان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.