Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 09:07

له‌خولی باسكه‌ی ئه‌وروپادا یاری كلاسیكۆ به‌جیاوازی یه‌ك خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ریاڵ مه‌درید ته‌واو بوو

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی باسكه‌، له‌میانی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا، یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له‌نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ به‌رێوه‌چوو، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌هۆلی داخراوی ویزیك سه‌نته‌ر میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنای ركابه‌ری كرد.
دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو تیپ، دواجار تیپی باسكه‌ی ریال مه‌درید به‌جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو كرد، له‌سه‌رةتای یاریه‌كه‌و له‌نیوه‌ی یه‌كه‌م، تیپی باسكه‌ی بارسێلۆنا به‌ئه‌نجامی سی خاڵ به‌رامبه‌ر به‌بیست و نۆ خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌نیوه‌ی دووه‌م ئاستی هه‌ردوولا به‌هه‌مان شێوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌م هاوسه‌نگ، دواجار یاریزانانی ریال مه‌درید به‌هه‌وڵ و كۆششه‌كانی گابریل دیك به‌ته‌نیا بیست خالی تۆماركرد، توانیان یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ست و پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر به‌شه‌ست و چوار خاڵ ببه‌نه‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ریال مه‌درید له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت به‌پێنج بردنه‌وه‌ له‌پێن یاری و بارسلۆناش رووبه‌رووی یه‌كه‌م دۆراندن هات.  
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.