Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:28

توركیا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردووه‌؟

کوردستان TV
100%

توركیا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و به‌رپرسانی تری بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌ركردبێت.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند‌: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی ئیسماعیل هه‌نییه‌ سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسانی تری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی به‌ فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رتاپای ئه‌م هه‌واڵانه‌ درۆ و دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك‌ باوه‌ڕ به‌ هه‌واڵی ناڕاست مه‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی بڵاویان كردبووه‌وه‌‌ كه‌ له‌ رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌وه‌‌ ئیسماعیل هه‌نییه‌ سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسانی تری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی به‌ فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ خاكی توركیا ده‌ركراون.

ئیسماعیل هه‌نییه‌ سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ وڵاتی قه‌ته‌ڕ و توركیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.