Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:08

چۆپی فه‌تاح ڤیدیۆ كلیپی (ویژدان)ی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

خاتوونی گۆرانیبێژ  چۆپی فه‌تاح نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ناوی (ویژدان) بڵاوكرده‌وه‌
گۆرانی (ویژدان) له‌ تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن شاعیر حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن نووسراوه‌، ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن بورهان موفتیزاده‌ ئاماده‌كراوه‌ ،كاری دابه‌شكردنی میوزیكی له‌لایه‌ن ئه‌میر جه‌بارییان بۆ كراوه‌  له‌ ستۆدیۆی ئاریۆس پڕۆده‌كشن كاری ده‌نگ و تۆماركردن بۆ گۆرانییه‌كه‌ كراوه‌.
هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبومی گۆرانییه‌، هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌ له‌ ئێستادا له‌ شاری هه‌ولێر داده‌نیشێت.
شایانی باسه‌ گۆرانییه‌كه‌ له‌ چه‌ناڵی یوتیوبی خودی هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.