Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:41

سەرۆکی تورکیا و سکرتێری ناتۆ لەبارەی دۆخی غەززە گفتوگۆیان کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ بە تەلەفۆن قسەی کرد و پێی ڕاگەیاند، کەمتەرخەمی وڵاتان لە ڕاگرتنی کردەوەکانی ئیسرائیل دەرئەنجامی وای دەبێت کە قەرەبوو ناکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 21ـی 10ـی 2023 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یانس ستۆڵتێنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لەبارەی دۆخی ‌غەززە گفتوگۆیان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و سکرتێری گشتیی ناتۆ دوایین پێشهاتەکانی ڕەوشی غەززە و پێشگرتن لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و یارمەتییە مرۆییەکان باسی لێ کرا.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە دراوە کە ئەردۆغان بە ستۆڵتێنبێرگی گوت: ڕوانگەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بووەتە هۆی پێشێلکاریی زیاتری مافەکانی مرۆڤ لە غەززە.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان ئەوەشی بە یانس ستۆڵتێنبێرگی گوتووە:  کەمتەرخەمی وڵاتان لە ڕاگرتنی کردەوەکانی ئیسرائیل دەرئەنجامی وای دەبێت کە قەرەبوو ناکرێتەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش داوە کە "پێویستە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ڕای گشتی جیهانی، کۆتایی بێنن بەو ڕوانگەیان کە لەبەرچاوی ئەوان تراژیدیای مرۆیی ڕوو دەدات و هەر چی زووە بکەونە لەمبارەیەوە بێنەدەنگ."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.