Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 02:51

بزانە نرخی 100 دۆلار لە هەولێر و بەغدا گەیشتۆتە چەند؟

کوردستان TV
100%

لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی بەغدا و هەولێر، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حورییە لەبەغدا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار گەیشتە 159 هەزار و 800 دینار، لەكاتێكدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی 100 دۆلار بە 160 هەزار و 100 دینار بووە.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕ ی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا دابەزیوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 گەیشتە 160 هەزار و 750 دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 158 هەزار و 750 دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، دۆلار دابەزینی تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 159 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.