Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 16:12

پەرلەمانی تورکیا مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا درێژ کردەوە

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی تورکیا یادداشتنامەی سەرۆکایەتیی بۆ درێژکردنەوەی ئەرکەکانی سوپاکەی لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە پەسەند کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی 10ـی 2023 پەرلەمانی تورکیا یادداشتنامەیەکی سەرۆکایەتیی کە بە واژووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ پەرلەمان نێردرابوو پەسەند کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە یادداشتەکەدا ئاماژە بەوە داوە کە "پێشهاتە بەردەوامەکان و پێکدادانەکان لە ناوچە سنوورییە وشکانییەکانی باشووری تورکیا بەردەوام لە پەرەسەندندان، ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا هەیە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بوونی توخمەکانی پەکەکە و داعش لە عێراق، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و ئاسایشی وڵاتەکەمان دروست دەکەن، هەروەها پەکەکە و پەیەدە- یەپەگە و داعش لە ناوچە سنوورییەکانمان لەگەڵ سووریا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان دژی وڵاتەکەمان، ئاسایشی نەتەوەیی و هاووڵاتییانی مەدەنی."

لە یادداشتنامەی سەرۆکایەتییەکە داوا لە پەرلەمان کراوە، بەپێی ئەو ماوەیەی کە بە سەرۆکی کۆمار دراوە سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ بکرێتەوە کە لە 30ـی 10ـی 2023ـەوە دەستپێدەکات.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا سوریا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.