ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق پلانەكانی خۆی بۆ ڕێگریكردن لە پراكتیزەكردنی قۆرخكاری لە سەرجەم چالاكییە ئابوورییەكان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە هەنگاو دەنێت بۆ كەمكردنەوەی نرخی هێلكە و گۆشت لە بازاڕە ناوخۆییەكان.
مەیسەم جەبار، وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، لیژنەیەكی باڵا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ستراتیژییە ئابوورییەكان و ئابووریی بازاڕی ناوخۆ، بەتایبەتی سیاسەتی قۆرخكاری پێكهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتێكی گەورە بۆ فرۆشتنی هێلكە و مریشك و گۆشتی پارچەپارچەكراو لەلایەن كۆمپانیای گشتی خۆراك لەبەغداو پارێزگاكان دەستپێكردووەو نرخی تەبەقەیەك هێلكە بە پێنج هەزار دینار بە هاووڵاتیان دراوەو نرخی گۆشتیش بە سێ هەزار دینار كەمتر لەنرخی بازار بەهاووڵاتیان دراوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق هەوڵدەدات نرخی هێلكە و گۆشت لە بازاڕەكان كەمبكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.