Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:13

چل و هەشت ملیار دیناری شایستە داراییەكانی جووتیارانی قەزای مەخمور خەرجكرا

کوردستان TV
100%

بەهەوڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق ،لەرێگای وەزارەتی بازرگانی عێراق توانرا سەرجەم شایستە داراییەكانی ساڵی 2023 ی جووتیارانی قەزای مەخمور خەرج بكرێت.
 ئەمڕۆش بڕی 48 ملیار دیناری دیكە گەیشتە بانكی مەخمور و لەبەرێوەبەرایەتی سایلۆی مەخمور، جووتیارانی ناوچەكە شایستە داراییەكانیان وەرگرت.
شایانی باسە لە ئێستادا هیچ شایستەیەكی دارایی جووتیارانی ناوچەكە بۆ ساڵی 2023 وەك قەرز نەماوەتەوە.
هەواڵ و فۆتۆ/ كارزان كاكل
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.