Erbil 3°C شەممە 30 تشرینی دووەم 01:46

ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەكەنەوە

کوردستان TV
100%

وابڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەنەوەو ڕۆژی چوارشەممە لەبارەی پرسەكانی مووچە و بودجە لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببنەوە.
لەوبارەیەوە دوێنێ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە سبەی سێشەم ڕێكەوتی 17ی تشرینی یەكەمی 2023، لەسەر پێشنیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شاندێكی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا.
ڕاشیگەیاند: شاندەكە ڕۆژی چوارشەممە لەبارەی پرسەكانی مووچە و بودجە لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا كە شاندەكە لە ئاوات شێخ جەناب ،وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم ،سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەك ڕاوێژكار پێك دێن.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.