ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌های دراوی شیكلی ئیسڕائیلی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ نزمترین ئاست له ساڵی 2015 دابه‌زی به‌هۆی ترسی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌سه‌ر دراوه‌كه به‌و شه‌ڕه‌ی كه ئیسڕائیل به‌رامبه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامی ده‌دات.
له رۆژی 7ی ئه‌م مانگه و ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیل تا ئێستا به‌های دراوی شیكل به ڕێژه‌ی 4% به‌رامبه‌ر به دۆلار دابه‌زیوه، واته ئێستا نرخی هه‌ر دۆلارێك نزیكه‌ی 4 شیكله.
بانكی ناوه‌ندیی ئیسڕائیل بڕیاریداوه بۆ ڕێگریكردن له دابه‌زینی زیاتری به‌های شیكل بڕی 30 ملیار دۆلار بفرۆشێت.
شاره‌زایان گۆڕینه‌وه‌ی دراو وای بۆ ده‌چن كه ئه‌م دابه‌زینه‌ی به‌های شیكل كاتی بێت و دوای كۆتاهاتنی جه‌نگی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیل، بگه‌ڕێته‌وه به‌های جارانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.