Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:12

لە مانگێكدا 58 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2023) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 58 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 49 یان لەڕەگەزی نێربوون و 9 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە، 16 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ،  4 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی ، 9 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە ، 3 خنكان لەئاودا ، 4 خۆخنكاندن ، 1 گیان لەدەستدان بەهۆی ماددەی كیمیایی و 9 گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.