دكتۆر مارینا كۆنستنتینۆڤا ،پسپۆڕی پزیشكی ناوخۆیی پێشنیاری كردووە كە زیادەڕەوی لە خواردنی هەنگوین نەكەن.
بە وتەی ئەو، هەنگوین تەواوكەرێكی خۆراكی سروشتییە، تەنها لە حاڵەتێكدا بەسوودە كە بە شێوەیەكی دروست بەكاربهێنرێت.
هەروەها دەڵێت: دەبێ هەنگوین وەك ماددەیەكی خۆراكی سەربەخۆ بخورێت، هەروەها نابێت بۆ زیاتر لە 40 پلەی سەدی گەرم بكرێت، چونكە تایبەتمەندییە سوودبەخشەكانی لەدەست دەدات.
ئەو پزیشكە ڕێنمایی دەدات كە گەورەساڵانی تەندروست ڕۆژانە زیاتر لە 50-100 گرام هەنگوین نەخۆن، چونكە بڕێكی زۆر لە كاربۆهیدراتی خێرا لەخۆدەگرێت كە بارگرانی لەسەر پەنكریاس و گورچیلە زیاد دەكات.
جگە لەوەش هەنگوین ڕێژەی گلایسیمیكی بەرزی هەیە، بۆیە ئەو كەسانەی بەدەست قەڵەوی و جۆری یەكەم و جۆری دووەمی شەكرە دەناڵێنن، پێویستە خۆیان لێی بەدوور بگرن.
پزیشكێكی پسپۆر: هەنگوین تەنها لە حاڵەتێكدا بەسوودە كە بە شێوەیەكی دروست بەكاربهێنرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.