Erbil 1°C شەممە 30 تشرینی دووەم 04:53

وەزارەتی بازرگانی ڕێژەی ئامادەكردنی سەبەتەی خۆراكی هەشتەم بۆ هاووڵاتیان دیاریدەكات

کوردستان TV
100%

موسەننا فریجی، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: رێژەی ئامادەكردنی سەبەتەی خۆراكی هەشتەم بۆ هاووڵاتیان گەیشتۆتە سەدا 95.
هەروەها گوتی: كەرەستە ئامادەكراوەكان بریتین لە: (شەكر، زەیتی چێشت لێنان، برنج، نۆك، نیسك، و دۆشاوی تەماتە).
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی: دەستمان كردووە بە ئامادەكردنی سەبەتەی نۆیەم بۆ چاودێری كۆمەڵایەتی، لە هەمان كاتدا بەردەوامین لە ئامادەكردنی سەبەتەی هەشتەم بە ڕێژەی سەدا 95 .
 جەختی لەوەش كردەوە كە “ئامادەكردنی ماددەی ئارد بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و بەپێی پرۆسەكانی چاودێری و وردبینی ،ئەنجام دەدرێن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.