Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 04:16

چلەی ماتەمینی شەهیدانی 2ــی ئەیلوول لە کەرکووک بەرز ڕاگیرا

کوردستان TV
100%


لقی سێی پارتی چلەی ماتەمینی شەهیدانی 2ــی ئەیلوولی 2023ی کەرکووکی بەھەمانگی و چاودێری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان لە شاری کەرکووک بەرز ڕاگرت.

ڕۆژی چوارشەممە، لە شاری کەرکووک، بەئامادەبوونی کەسووکاری سەربەرزی شەهیدان و جەماوەرێکی بەرفراوان لە شاری کەرکووک و بە نوێنەری ژمارەیەک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک، نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیران و چینوتوێژە بە هەڵوێستەکانی شاری کەرکووک، مەراسیمی چلەی ماتەمینی چوار شەهیدی سەربەرز و قارەمانی خۆپیشاندانی 2ـی ئەیلوولی 2023ـی شاری کەرکووک کە بە گوللەی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی کەرکووک شەهید کران، ئەو  یادکردنەوە خەمناکەی لقی سێی پارتی بە هەماهەنگی و چاودێری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان لە کەرکووک بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، بەیاننامەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان، بە هەردوو زمانی کوردی-عەرەبی خوێنرایەوە، کورتەفیلمێکی کات و ساتی خۆپیشاندانەکان و شەھیدبوونی ڕۆڵە سەربەرزە ستەملێکراوەکانی کورد لە کەرکووک لەدوایین بڕگەدا خەڵاتی ڕێزلێنان و وەفاداری بەخشرایە خانەوادەی شەهیدانی نیشتمانپەوەری کەرکووک (ھاوکار عبدوڵڵا، حوسێن سابیر، سەمەد محەممەد و هەڤاڵ ستار) لەپای خۆڕاگری و بەورە بوون و نیشتمانپەروەری و مەردایەتی و دڵسۆزی بۆ ڕێبازی پیرۆزی کوردایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتی.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.