Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:22

پارەدانی دیجیتاڵی "هەژماری من"چییە ؟

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەر لە سەرەتای كابینەی نۆیەمەوە خوازیاری دروستبوونی داراییەكی بەهێزی دیجیتاڵی و گشتگیرە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
هەر بۆیە دەستپێشخەریی "هەژماری من"ـی ڕاگەیاند، كە پڕۆژەیەكی گشتگیری دارایییە كە ئامانجی دابینكردنی ڕێگەیەكی پارێزراو و گونجاوە بۆ دەستڕاگەیشتن بە مووچە و سوودمەندبوونی كەرتی گشتی وتایبەتی.
لە پڕۆژەكەدا هەوڵ دەدرێت كەرتی بانكی، بەئەوڕۆیی (مۆدێرن) بكرێت و بەرنامەی گۆڕانكاریی دیجیتاڵی حكومەت خێراتر و گەشەی ئابووریش لە هەرێمی كوردستان بەرەوپێش ببرێت.
تێڕوانینی گشتی:
پڕۆژەی "هەژماری من"، هۆكارێكە بۆ دەستڕاگەیشتنی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی بە خانەنشینان و هێزەئەمنییەكانەوە بە مووچەكەیان لە ڕێگەی ئامێری )وەرگرتنی پارە ـ ATM )بە شێوەیەكی پارێزراو و شەفافو بڕیار دراوە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان زیاتر لە 1000 ئەی.تی.ئێم دابنرێت.
بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە، دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانكییە مۆدێڕنەكانی وەك وەرگرتنی قەرز و
پاشەكەوتی پارە و مامەڵەی دیجیتاڵی، ئاسان دەبێت.
حكومەتی هەرێم زیاتر لە ملیۆنێك مووچەخۆری هەیە، بۆیە بە مامەڵەی دیجیتاڵ فەرمانبەرانی كەرتی گشتی حكومەت و كەرتی تایبەت، پشتبەستن بە پارەی كاش كەم دەبێتەوە و حكومەتیش لە بواری بودجە و مووچەشەفافتر دەبێت. بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕێكی فەرمی كراوەتەوە: krd.gov.myaccount.www
پەرەپێدانی پڕۆژە:
پڕۆژەی "هەژماری من"، لە شوباتی 2023 وەك تاقیكردنەوە لە نەخۆشخانەی مندااڵن و منداڵبوون لە هەولێر دەستی پێ كرد و لەو كاتەوە تا ئێستا 841 فەرمانبەر بە شێوەی دیجیتاڵی و لە كاتی خۆی و بێ دواكەوتن مووچەیان وەرگرتووە، بەمەش سەركەوتنی پڕۆژەكە ڕاگەیێنرا.
لە مانگی ئەیلولی ،2023 سەرۆكوەزیران تیمەكەی خۆی ڕاسپارد بۆ ئەوەی لە ماوەی كەمتر لە دوو ساڵ
هەموو فەرمانبەرانی حكومەت كەرتی گشتی سوودمەند بن لە پڕۆژەكە.
بە دەستپێكی تۆماركردنەكە و دوای كەمتر لە 45 ڕۆژ، 65 هەزار فەرمانبەر هەژماریی تایبەتیان بۆ كرایەوە كە ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە پالنەكە زۆر خێراتر لە وادەی دیاریكراو كۆتایی دێت.
ئێستا لە 20 بنكەی هەولێری پایتەخت، ڕۆژانە زیاتر لە 4 هەزار فەرمانبەری حكومەت هەژماری بانكییان لەو بانكانە بە شێوەی دڵخواز بۆ دەكرێتەوە كە ددانپێدانراوی بانكی ناوەندی عێراقین.
فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش DIT ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتی لەسەر ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق دروست كردووە بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە فەرمانبەرانی حكومەت بەشداری دەستپێشخەریی "هەژماری من" بن و داتاكانیان لە داتاسەنتەری حكومەت بپارێزرێت. هەر لەم چوارچێوەیەشدا فەرمانگەكە ماڵپەڕێكی زانیاری و بەكارهێنانی دروست كردووە بۆ كار ئاسانی زیاتری خۆتۆماركردنەكە.
لە كۆبوونەوەی مانگی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار لەسەر خێراكردنی پڕۆژەكە و ناوتۆماركردن لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك درا و لە ساڵی ئایندەشەوە فەرمانبەرانی كەرتی تایبەتیش بە هەمان ڕێ و شوێندا تێدەپەڕن بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی.
هەروەها، سەرۆكی حكومەت بڕیاری داوە لە ساڵی ئاییندەوە، كارتخوێن POS لە دووكان و ناوەندە بازرگانییەكانی سەرتاسەری كوردستان هەبێت بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بتوانن بە ئاسانی سوود لە كارتەكانیان وەربگرن بۆ پێدانی پارەی دیجیتاڵی.
بانكی ناوەندی عێراقیش پێشوازی و پشتگیری خۆی بۆ ئەم دەستپێشخەرییەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە، بەتایبەت لەوەی كە ساڵی ئایندە كەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە و حكومەتی هەرێمیش چاوەڕێی بەشداربوونی هاوبەشە بانكییەكانی دیكەیە، بەتایبەت ئەو بانكانەی لەالیەن بانكی ناوەندی عێراقەوە پەسەند دەكرێن تا هاوواڵتیان بژاردەی بانكییان زۆر بێت.
سوودەكانی پڕۆژە:
پرۆژەی هەژماری من چەندین سوودی دەبێت بۆ هاوواڵتیان و ئابووری حكومەت و هەرێمی كوردستان كە لە
خوارەوەدا بە خاڵ ڕوونیان دەكەینەوە:
● بۆ هاوڵاتییان:
.1 ئاسانكاری و سەلامەتی هەژمارەكانیان.
.2 پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی ڕێكوپێك و لە كاتی خۆی بێ نۆرە و دواكەوتن.
.3 توانای دەستڕاگەیشتن بە پارە لە هەر شوێنێك تەنیا بە بەكارهێنانی بانكی مۆبایل/ئینتەرنێت
بێ سەردانكردنی لقی بانكەكان.
.4 كەمكردنەوەی مەترسیی ونكردنی مووچە و بوونی پاشەكەوت.
● دەستڕاگەیشتن بە بەرهەمە داراییەكان.
.1 دروستكردنی داهاتی زیادە و بوونی پاشەكەوتی تایبەت .
.2 دەستڕاگەیشتن بە قەرزی بەكاربەر.
.3 باشتربوونی ڕۆشنبیری دارایی.
● دەستڕاگەیشتن بە پارەدانی دیجیتاڵی.
.1 پارەدان بۆ كاڵا و خزمەتگوزارییە ئۆنالینییەكان بە بەكارهێنانی كارتی بانكی.
.2 توانای هەناردەكردن لە نێوان بانك و هەژمارە جیاوازەكان لەڕێی بانكی مۆبایل\ئینتەرنێتەوە.
.3 وەرگرتنی هەناردەی نێودەوڵەتی بێ ئەوەی پێویست بە سەردانی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بكات.
● ئابووری هەرێمی كوردستان
.1 دروستبوونی سەقامگیری ئابووری و دراویی نێوخۆ و نەهێشتنی سپیكردنەوەی پارە و پارەی
كاش.
.2 بەشداریكردنی هاواڵتیان لە كەرتی بانكی، هۆكارە بۆ زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی.
.3 زیادبوونی خەرجییەكانی بەكاربەران بەهۆی زیادبوونی قەرزی تاكە كەسی.
.4 ڕەخساندنی هەلی كاری زیاتر لە كەرتی بانكی، لەپێناو ڕاییكردنی مامەڵە و پێداویستی
فەرمانبەر و كارئاسانیی هاووڵاتیان.
.5 كەمكردنەوەی پشتبەستن بە مامەڵەی كاش.
.6 زیادكردنی كارایی حكومەت و شەفافیەت.
.7 دروستبوونی پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەكان.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.