ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له وڵاتی لوبنانه‌وه چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی نێو خاكی ئیسڕائیل كراوه.
میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كرده‌وه: به‌م ئێواره‌یه به‌لایه‌نی كه‌م 12 مووشه‌ك له باشووری وڵاتی لوبنانه‌وه ئاراسته‌ی چیای شێخ و جه‌لیلی گه‌وره له‌نێو خاكی ئیسڕائیل كراوه.
به‌هۆی ئه‌م مووشهكانهوه، له باكوری ئیسڕائیل زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدراوه و هۆشداری دراوه له كه‌وتنه‌خواره‌وه و زیانگه‌یاندن به هاووڵاتییان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیل پێ ده‌نێته رۆژی چواره‌مه‌وه و له دووره‌وه‌ش ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك و تۆپبارانكردنی شاره‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئاماری قوربانییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌هۆی بۆردومانه‌كان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌زه ڕایگه‌یاند كه 830 كه‌س كوژراون و 4250 كه‌سی تریش بریندارن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا میدیاكانی ئیسڕائیل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له رۆژی شه‌ممه و ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار ئیسڕائیلی كوژراون و 2600 كه‌سی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.