وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له رۆژی شه‌ممه‌وه تاكو ئێستا به‌لایه‌نی كه‌م 9 هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی كوژراون.
ماتیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه تا ئێستا كوژراون و چاره‌نووسیان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه له 4 كه‌سه‌وه بۆ 9 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆریش له هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان چاره‌نووسیان دیار نییه، دیاریش نییه كه ئه‌وانه‌ی بێسه‌روشوێنن وك دیل گیراون یاخود خۆیان حه‌شارداوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی بێسه‌روشوێنن و له ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌وه هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویستیان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
كه‌تیبه‌ی عیزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای دژی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند و هه‌زاران مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته كرد و دواتریش چه‌كداره‌كانیان چوونه نێو گه‌ڕه‌ك و شهقهكان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی پێ كرد.
له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك وه‌ڵامێك، سوپای ئیسڕائیل ئۆپه‌ڕاسیۆنی شمشێری ئاسنینی دژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕاگه‌یاند و بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل داوای له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كرد به‌زووترین كات شاری غه‌زه جێبهێڵن، هه‌ڕه‌شه‌شی كرد كه بۆ له‌ناوبردنی حه‌ماس شاره‌كه وێران ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.