كه‌تیبه‌ی عزه‌دین قه‌سام باڵێ چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاشكرای كرد، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی شه‌وی ڕابردوو و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، چوار دیلی ئیسڕائیلی كوژراون.
ئه‌بو عوبه‌یده گوته‌بێژی كه‌تیبه‌ی عزه‌دین قه‌سام گوتی: بۆردومانه‌كانی شه‌وی ڕابردوو و ئه‌مڕۆی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی غه‌زه بووه‌ته هۆكاری كوژرانی 4 دیلی ئیسڕائیلی.
گوتیشی: هه‌ر به‌هۆی بۆردومانه‌كان دیله‌كانی كه‌تیبه‌ی عزه‌دین قه‌سامیش كوژراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر حكوومه‌تی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاندبوو، له هێرشه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووی چه‌كدارانی فه‌ڵه‌ستینی بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان، زیاتر له 100 هاووڵاتی ئیسڕائیلی رفێنرابوون.
هه‌روه‌ها مایكل هێرزۆگ باڵیۆزی ئیسڕائیل له ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردبووه‌وه كه له‌نێو دیله‌كان، هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی هه‌ن و گواستراونه‌ته‌وه بۆ غه‌زه و ئێستا له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.