وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران بەردەوامە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 7ی10ی2023، مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن،رۆشنبیری و لاوان، كارەبا ،شارەوانی و گەشتو گوزار،دابەشدەكرێت .
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی دەبوایە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشبكرێت،بەڵام مووچەی ئەو وەزارەتە پێشخراو و رۆژی شەممە پێنجشەممە دابەشكرا.
شایانی باسە رۆژی یەكشەممە 24ی9ی2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند، كە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەكات و رۆژی 8ی10ی2023، بە دابەشكردنی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.
ئەمڕۆ مووچەی چوار وەزارەتی دیكە دابەش دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.