Erbil 17°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 10:31

ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆلیژی سه‌ربازی حمس به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م بۆ سه‌ر كۆلیژی سه‌ربازی پارێزگای حمس بۆ 123 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌.

پارێزگای حمس ڕایگه‌یاند: به‌هۆی زۆری رێژه‌ی برینداران و سه‌ختی برینه‌كانیان، تا دێت ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م بۆ سه‌ر كۆلیژی سه‌ربازی حمس به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 123 كوژراو كه‌ له‌نێویاندا 54 هاووڵاتی مه‌ده‌نی هه‌ن و له‌نێویاندا 39 منداڵ و ئافره‌تن.

لای خۆیه‌وه‌ روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌نێو كوژراوه‌كان 62 ئه‌فسه‌ر هه‌ن كه‌ تازه‌ كۆلیژی سه‌ربازییان ته‌واو كردووه‌ و زیاتر له‌ 150ی تریش بریندار بوون.

دوێنێ پێنجشه‌م له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی ده‌رچوونی خولی ئه‌فسه‌ران له‌ پارێزگای حمس، به‌ درۆن هێرشكرایه‌‌ سه‌ر كۆلیژه‌كه‌، هێرشه‌كه‌ له‌كاتێكدابوو كه‌ وه‌زیری به‌رگریی سووریاش چه‌ند خوله‌كێك پێشتر له‌نێو ئاهه‌نگه‌كدا بوو.

به‌هۆی ئه‌م كاره‌سات و ڕووداوه‌ گه‌وره‌یه‌، حكوومه‌تی سووریا بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ماته‌مینی گشتی له‌ ته‌واوی وڵات ڕابگه‌یه‌نێ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.