Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 20:38

هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بووەتە پرسێكی ناوچەیی و جیهانی

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی باڵای عێراق كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، قسەی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز كردووە و دەڵێت، گفتوگۆكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە بەردەوامن.
ئەو بەرپرسە دەشڵێت: بەم نزیكانە كۆبوونەوەی دیكەمان لەگەڵ توركیا دەبێت و بابەتەكە زیاتر روون دەبێتەوە بۆ ئەوەی بزانین توركیا تا چەند جددییە لە سەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.
 ئاشكراشی دەكات‌، دەستپێكردنەوە هەناردەی نەوت پەیوەستە بە ئەنجامی كۆبوونەوەكان و ئامادەیی توركیا بۆ وازهێنان لە دانانی مەرجی پێشوەختە و داواكارییەكانی. 
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئاڵپ ئارسلان بایراكتار ،وەزیری وزەی توركیا لە كۆنفرانسی نەوتی ئەبوزەبی ئاشكرایكرد، هێڵی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیهان ئامادەیە و بەم نزیكانە هەناردەكردنەوەی نەوت دەستپێدەكاتەوە.
 

کوردستان جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.