Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 19:20

ناسا لەبارەی پچڕانی هێلی ئینتەرنێت روونكردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هۆشدارییەكی ناسا سەبارەت بە ئەگەری زریانێكی خۆر كە هەسارەی زەوی دەگرێتەوە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەم ڕۆژانەدا بە شێوەیەكی بەرفراوان هەواڵیان بڵاوكردەوە كە هەفتەیەكی دیكە ئینتەرنێت لە جیهان دەبڕدرێت، ئەمەش نیگەرانی و ترس و دڵەڕاوكێی لەنێوان بەكارهێنەران سەبارەت بەم ڕووداوە دروستكرد.
بەڵام دەزگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكی فەرمییدا پشتڕاستی كردەوە كە هەموو ئەو شتانەی كە لەبارەی پچڕانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەكرێنەوە، تەنها دەنگۆگەلێكن كە هیچ بنەمایەكی ڕاستییان نییە.
ناسا داوای كرد باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەكەن و پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێكراو ببەستن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ هەڕەشە و بەڵگەیەك نییە ئاماژە بەوە بكات كە ئینتەرنێت پەكبخرێت، هەر بۆیە تاك و كۆمپانیاكان دەتوانن خۆیان لە دڵەڕاوكێ و ترس لەم بابەتە دوور بخەنەوە.
هەروەها كۆمپانیای ئینتەرنێت بۆ ناو و ژمارە دیاریكراوەكان، كە ڕێكخراوێكی قازانج نەویستە و پەیوەندی بە دەستەبەركردنی تۆڕێكی ئینتەرنێتی سەربەخۆ و پارێزراو و تاكە جیهانییەوە هەیە، كە بە “ICANN” ناسراوە، ڕەتیكردەوە: ئەو دەنگۆیانەی كە لە ئێستادا باس لە پچڕانی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت دەكەن ڕاست نین.
هەروەها دوێنێ سێشەممە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی ئەوەی ڕەتكردەوە كە لە ماوەی چەند ڕۆژی سەبارەت بە پچڕانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی جیهانی بڵاوكراوەتەوە و دەسەڵاتی ڕێكخستنی پەیوەندییەكان و حكومەتی دیجیتاڵی وڵاتەكە لەسەر پلاتفۆرمی “X” ڕایگەیاند: هیچ ڕاستییەك لەو ڕاپۆرتانەدا نییە كە باس لە پچڕانێكی چاوەڕوانكراوی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە11ی ئەم مانگە لە جیهاندا دەكەن.
پچڕانی ئینتەرنێتی جیهانی تەنها دەنگۆیەكە كە چەند ساڵێك لەمەوبەر وروژێندرا و ئەمڕۆ بەهۆی قسەكردن لەسەر زریانی خۆرەوە جارێكی دیكە سەری هەڵداوەتەوە. 
 

جیهان ئابووری شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.