Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 03:08

مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو ئاهوو محەمەد سەمین دەكات

کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو ئاهوو محەمەد سەمین دەكات و رایدەگەێنێ، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئاهوو محەمەد سەمین) مان بیست، بە خەمناكییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
دەقی پرسەنامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ..
پرسەنامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان 
بۆ كۆچی دوایی خاتوو (ئاهوو محەمەد سەمین)
بەڕێزخانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئاهوو محەمەد سەمین)
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئاهوو محەمەد سەمین) مان بیست، بە خەمناكییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
 ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆستان و بەشداربووانی ئەو كۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە..
 جارێكی دیكە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەكەینەوە، داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و كۆستی دیكە بەدوور بن.. 
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
2/10/2023
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.