ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2-10-2023،پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی به‌شی ڕۆشنبیری و راگه‌یاندن ، له‌ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا یادی 60 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی" ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان" ده‌كاته‌وه.
له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا، چه‌ندین وتار پێشكه‌ش ده‌كرێت و ڕێزلێنان و دیكۆمێنتاری و دابه‌ش كردنی كتێب پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئێزگەی دەنگی كوردستان جیا لەوەی بووە بڵندگۆی دەنگی شۆڕش، شوێنێك بوو بۆ كۆكردنەوەی نووسەران و ئەدیبانی پارچەكانی دیكەی كوردستانیش بۆ خزمەتگەیاندن بە ئامانجەكانی شۆرش، بارزانی نەمر ئەو كات دەیزانی كە شۆرش تەنیا چەكداربوون نیە و گەیاندنی دەنگی كوردە لە رێگەی رادیۆیەك بە جیھان.
دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان نۆبەرەی میدیایەكی كوردی لە سەر خاكی كوردستان بوو، لە ھەمان كاتیش‌دا یەكەم دەنگی شۆرشی كورد و پێشمەرگە بوو، كە پێشتر ھاوشێوەی نەبوو، وەك پێشمەرگە دێرینەكانی ئەو كات باسی دەكەن، ترسی دوژمن لە دەنگی كوردستان و گەیاندنی دەنگی كورد بە دەرەوە ھاوتای دەنگی بڕنۆكانی دەستی پێشمەرگە بووە و بووەتە قوتابخانەیەك بۆ راگەیاندنی كوردی.
شایانی باسه یاده‌كه له به‌شی ڕۆشنبیری و راگه‌یاندن كاتژمێر 4ی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
یادی 60 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی" ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان" ده‌كرێته‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.