Erbil 16°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 11:50

دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مەحموود وەستا غەفور
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی مەحموود وەستا غەفور،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری خانەقین كاك ( مەحموود غەفور ئەمین ) ناسراو بە ( مەحموود وەستا غەفور )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( مەحموود ) بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
30ی ئه‌یلوولی 2023
…………………………..
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حاجی مەولود خدر ئاغای بناوێ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حاجی مەولود خدر ئاغای بناوێ،
دڵگرانین بە بیستنی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری هەولێر ( حاجی مەولود خدر ئاغای بناوێ ).
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای دلۆڤان داواكارین دڵنەوایی بە خانەوادە و خزمانتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو ( حاجی مەولود ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
30ی ئه‌یلوولی 2023
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.