ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمێك بۆ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له وڵاتی پاكستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ڕووداوه‌كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له هه‌رێمی بلووشستان له باشووری رۆژئاوای پاكستان ڕوویداوه، له كاتێكدا خه‌ڵكێكی زۆر بۆ یادكردنه‌وه‌ی مه‌لوود و له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له مزگه‌وتێك كۆببوونه‌وه.
رۆژنامه‌ی (داون)ی پاكستانی بڵاوی كرده‌وه: ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژی بووه و كه‌سێك له‌به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 52 كه‌س كوژراون و 50ی تریش بریندار بوون.
بڵاویشی كردۆته‌وه كه له‌نێو قوربانییه‌كان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌رێمی بلووشستان و چه‌ند ئه‌ندامێكی پۆلیس هه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.