له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه به‌شێك له شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له توركیا ژێرئاو كه‌وتوون و به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و زۆره‌وه، لافاو دروستبووه.
به‌رپرسانی شاره‌كه هۆشدارییان داوه كه لافاوه‌كان شه‌قام و كۆڵانی زیاتر له ئه‌سته‌نبۆڵ بگرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی كراوه بارانبارینی به‌خوڕ تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی به‌رده‌وام بێت.
شاره‌وانی ئه‌سته‌نبۆڵ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ئاگادار كردۆته‌وه كه تا سبه‌ی هه‌ینی ئاگاداری خۆیان و ماڵ و حاڵیان بن له كاتی دروستبوونی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی باران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شه‌پۆڵه بارانه به خوڕه‌كه، شه‌وی رابردوو و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند شارێكی وڵاتی یۆنانیشی گرتبووه‌وه و به‌هۆیه‌وه لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دروست ببوو و سه‌دان كه‌سیش له خنكان ڕزگار كرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.