سوپای ئۆكرانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند كە بەرگری ئاسمانی وڵاتەكەی لە ماوەی شەوێكدا زیاتر لە 30 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ڕووسیای لە كاتی هێرشكردن بۆ سەر ناوچەكانی ئۆدێسا و میكۆلایڤ لە باشووری ئەو وڵاتە لەناوبردووە.
ناتالیا گۆمێنۆك ،وتەبێژی فەرماندەیی سەربازی باشووری ئۆكراینا ،ڕوونیكردەوە كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ئاسمانی ناوچە كەنارییەكانی دەریای ڕەش و هەروەها لە ناوچە ناوخۆییەكانیشدا ڕێگرییان لێكراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ناوچەكانی ئۆدێسا و میكۆلایڤ، هەروەها لە باكوورەوە - هێرشەكانی دوژمن ناوەڕاستی ئۆكراینا یان كردە ئامانج.
هەروەها گوتی: بەڕاستی هێرشێكی گەورە بوو، بەڵام كاری بەرگری ئاسمانی زۆر كاریگەر بوو و توانیان زیاتر لە 30 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بخەنە خوارەوە.
شایانی باسە ڕووسیا هێرشەكانی بۆ سەر ژێرخانی هەناردەكردنی دانەوێڵەی ئۆكراینا لە ناوچەكانی ئۆدێسا و میكۆلایڤ لە باشووری ئەو وڵاتە چڕتر كردووەتەوە.
سوپای ئۆكراینا خستنەخوارەوەی زیاتر لە 30 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ڕووسیای راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.