Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:32

ئه‌میرێكی داعش به‌ 160 ساڵ زیندانی حوكم درا

کوردستان TV
100%

دادگای سه‌ربازی لبنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سزای زیندانیكردنی 160 ساڵی بۆ سه‌ركرده و ئه‌میرێكی داعش ده‌ركرد كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی لبناندا.

ئه‌میره‌كه‌ی داعش ناوی عیماد یاسینه‌ و خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستینه‌ و ته‌مه‌نی له‌ په‌نجاكاندایه‌، له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دانی ناوه‌ به‌ هه‌ر ئه‌و 11 تۆمه‌ته‌ی كه‌ ئاراسته‌ی كرابوون.

عیماد یاسین دانی به‌وه‌ دانا كه‌ پلانداڕێژه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌مپی ئاواره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له‌ عه‌ین حلوه‌ بووه‌، هه‌روه‌ها به‌ فه‌رمانی ئه‌و ته‌قه‌ له‌ سه‌ربازانی لبنان كراوه‌ و هه‌ڵمه‌تیش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ تیرۆریستان كراوه‌‌.

ئه‌میره‌كه‌ی داعش كه‌ به‌ عیماد عه‌قڵ ناسراوه‌ له‌نێو هۆڵی دادگه‌ جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ چه‌ند پلانێكی تریشی بۆ هێرشكردن و ته‌قینه‌وه‌ داڕشتبوو‌، هه‌روه‌ها به‌ بڕیاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆنی لبنان ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی ناودار و چه‌ند هاووڵاتییه‌كی تر.

عیماد یاسین كه‌ ئه‌میرێكی باڵا و جێگه‌ی باوه‌ڕی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه‌، به‌ر له‌ 6 ساڵ له‌ شاری سه‌یدا له‌ لبنان هاتبووه‌ ده‌ستگیركردن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.