میدیاكانی سوید بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بیستراوه و كوژرا و برینداریشی لێ كه‌وتۆته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كان له دوو كاتی جیاوازی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ناوچه‌ی هاسیلپی له ده‌وروبه‌ری شاری ستۆكهۆڵم ڕوویانداوه.
ته‌قینه‌وه‌كان بوونه‌ته هۆكاری زیانگه‌یاندن به چه‌ندین باڵه‌خانه و شكانی جامی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ، هه‌روه‌ها 3 هاووڵاتیش له ئه‌نجامی زیانه‌كان به خانووه‌كانیان بریندار بوون.
رۆژنامه‌ی (ئێكپریسن)ی سویدی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ته‌قینه‌وه‌كان په‌یوه‌ندییان به كاری تیرۆریستییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دوو گرووپی دژبه‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌كان ڕوویداوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا هێزه‌كانی پۆلیس ڕوونیان نه‌كردۆته‌وه كه ئایا هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه یاخود نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.