Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:34

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی زیاتر له‌ 200 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی له‌ شاری ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ له‌ وڵاتی ئه‌رمینیا كه‌وته‌وه‌ و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ زیاتر له‌ 200 كه‌س بۆنه‌ته‌ قوربانی.

ته‌له‌فزیۆنی ئه‌رمینیا بڵاوی كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی خێرای شاری ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ ڕوویداوه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: تا ئێستا ئاگر له‌ كۆگا سووته‌مه‌نییه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی كوژانه‌وه ئاگره‌كه‌‌ و ڕزگاركردنی بریندارانن.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیاتر له‌ 200 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كاتێكدا ڕوویداوه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێكی زۆر له‌ نزیك كۆگاكه‌ بوونه‌ و به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، خه‌ریكی جێهێشتنی شاری ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ بوونه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س له‌ شاره‌كه‌ ئاواره‌ بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.